سویدێکی بەهێزتر بۆ تۆ
ئێستا نۆرەی تۆیە.
بەم شێوەیە دەمانەوێت سوید بۆ تۆ بەهێز بکەین.

سویدێکی بەهێزتر بۆ تۆ
ئەم پایزە، تۆ بەشدار دەبیت لە بڕیاردان لەسەر ئەوەی وڵاتەکەمان بە کام ئاراستەدا بڕوات. ئێمە بەڵێنی یەکگرتوویی دەدەین نەک دابەشبوون. ئێمە بەڵێنی وەبەرهێنان دەدەین نەک بڕین. سوید دەمێکە لاواز بووە و دەمانەوێت جارێکی تر بۆ ئێوە بەهێزی بکەینەوە.
ئێمەی سۆسیال دیموکراتەکان دەرسی خۆمان فێر بووین و گەڕاوینەوە بۆ ڕەگ و ڕیشەی خۆمان.
ماوەی سێ ساڵە کار لەسەر چارەسەرەکان دەکەین کە چارەسەری کێشەکانی ئەمڕۆ بکات و سوید بۆ کاتە پڕ لە کێشەکان ئامادە بکات. ئێمە ئێستا حیزبێکی ڕوونتر و بەتواناترین. لەگەڵ ئەرکی باشترکردنی ژیانی ڕۆژانەی کەسانی زەحمەتکێش و بەهێزکردنی پێکەوەژیانی کۆمەڵگا.
ئێستا نۆرەی تۆیە.
دوای ساڵانێک لە هەڵاوسانی زۆر و بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و کەمکردنەوەی باجی زۆر بۆ دەوڵەمەندترینەکان، دەبێت کەسانی ئاسایی ببنە خاوەن کار و مووچەی ئاسایی . بە هۆی سیاسەتی ئێمە لە هەر دە کەس نۆ کەسیان زیاتر لە جزدانەکانیان وەردەگرن.
ئێمە دەمانەوێت بەرەنگاریی ئەم ڕێژە بەرزەی بێکاری ببینەوە . هەموو کەسێک بتوانێت کار بکات دەبێت کار بکات. سوید پێویستی بە سیاسەتی گەشەسەندنی بەهێز و مۆدێرن هەیە. وەبەرهێنان لە خۆشگوزەرانی و گۆڕانی کەشوهەوادا بە مانای هەلی کار زیاترە لە سەرتاسەری وڵاتدا.
- پێویستە ماوەی كاتی حیساب نەکراوی نادادپەروەرانە لاببرێت.
- مووچەی خانەنشینی زیاتر بۆ کەسانێک هەموو تەمەنیان کاریان کردووە. فشارێکی توندتر
- لەسەر بانکەکان و کۆمپان زیادکردنی دەرماڵەی منداڵان و چاودێری ددان بەخۆڕایی بۆ گەنجان.
- زەبەلاحەکانی خۆراک. پاراستن لە گرانی نرخی کارەبا.
پێویستە سەلامەت بیت و پشتگیری و یارمەتی وەربگریت لە کوێی ژیاندا بیت. بۆیە لە بواری چاودێری تەندروستی و قوتابخانە و چاودێری کۆمەڵایەتیدا کارمەندی زیاتر پێویستە، بۆ ئەوەی کاتێکی زیاتریان بۆ تۆ هەبێت.
پێویستە پارەی قوتابخانە لە قوتابخانە بمێنێتەوە و مامۆستایان کاتێکی زیاتریان هەبێت بۆ ئەو منداڵەی دەستی بەرز دەکاتەوە و ئەو منداڵەی هەرگیز نایکات. پێویستە زیاتر وەبەرهێنان بکەین لە چاودێریکردنی بەساڵاچووان، دڵنیا بین لەوەی کارمەندەکان بارودۆخێکی باشتریان هەبێت و بتوانن بە زمانی سویدی قسە بکەن، چونکە پێویستە سەلامەت بێت پیربوون لە سوید.
- ماوەی چاوەڕوانی کورتتر لە چاودێری تەندروستیدا. مامۆستای
- زیاتر لە قوتابخانە.
- قەدەغەکردنی قازانجکردن لە قوتابخانە و پێش قوتابخانەکان.
- کارمەندی زیاتر و دابینکردنی پێداویستی زمان لە چاودێری بەساڵاچووان.
تاوانکاری لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵک نزیک دەبێتەوە و دۆخێکی جددی دانسكە ی پێویستی بە ڕێبازی نوێ هەیە . هەر بۆیە دەمانەوێت گەنجان دەستنیشان بکەین لە ناوچە ی مەترسیدار و بە یاسایەکی مافیا سەرکردەکانی باندەکان زیندانی بکەین.
هەڕەشەکە لە دەرەوەشەوە دێت. بۆیە پێویستە توانای سەربازی سوید بە خێرایی بنیات بنرێت، لە هەمان کاتدا ئێمە دەمانەوێت بەشە گرینگەکانی کۆمەڵگا بەهێزتر بکرێن، وەک هێڵی ئاسن، چاودێری تەندروستی، کارەبا و پێداویستی خۆراک. ئێمە ئامادەین بۆ هاوکاری و دروستکردنی پاڵپشتی سیاسی فراوان بۆ دڵنیا کردنی سوید.
- بەرگری لە دیموکراسی سوید و شێوازی ژیانمان بکەین. دەبێت بەرگری
- گشتی فراوان بکرێت.
- توندی بەرامبەر تاوان و هۆکارەکانی.
- یاسایەکی مافیا بۆ زیندانیکردنی سەرکردەکانی باندەکانە. سوید نابێت هیچ
- ناوچەیەکی لاوازی هەبێت.
سیاسەتەکانمان بۆ ناوچەکانی تر دەتوانرێت لە ماڵپەڕی socialdemokraterna.se بدۆزرێتەوە.
سڵاو،
من سویدم خۆش دەوێت، بەڵام بۆ ماوەیەکی فرە زۆر ئەم وڵاتە لەیەکتر دوور و لاواز بووەتەوە. خەلکی زەحمەکێش دۆخیان خراپتر بووە.
من پلانێکم هەیە بۆ ئەوەی ئەم وڵاتە بۆ ئێوە بەهێز بکەمەوە. من دەمەوێت هاوکاری فراوان و بەهێز بنیات بنێم کە ئەنجامەکان بگەیەنن و ژیانی ڕۆژانە باشتر بکەن. لەم کاتە نیگەرانەدا کە تێیدا دەژین، لە هەموو کاتێک گرنگترە کە بەرژەوەندی سوید لە پێش هەموو شتێکەوە بێت.
بەڵێنی هەموو شتێک بە هەموو کەسێک نادەم. بەڵام دوای چەندین ساڵی سەخت، دەبێت ئێستا نۆرەی تۆ و خێزانەکەت بێت. ئەوە بەڵێن منە بۆ تۆ.
لە ۱۳ی مانگی نۆ، هە ڵبژاردنێكت هەیە. من بە دوای متمانەی ئێوەدا دەگەڕێم بۆ سەرکردایەتیکردنی سوید تا بتوانین جارێکی تر ئەم وڵاتە بەهێز بنیات بنێینەوە
%20(2)%20Ska%CC%88rmavbild%202026-04-14%20kl.%2017.32.35.png)
%20Ska%CC%88rmavbild%202026-04-14%20kl.%2017.32.44.png)
ماگدەلینا ئاندەرشۆن
%20s_ikon_Spargris.png)
%20Skold.png)